smc-europe

LogIn الصفحة الرئيسية پەیوەندی لەگەڵ ئێمەدا دەربارەی ئێمە
   341 :المشاهدة

   دەربارەی نۆرینگەی قژی دکتۆر تورەج موکەڕەمی  

دکتۆر تورەج موکەڕەمی

    پسپۆڕی پێست و قژ و جوانی بە ژمارە ئەنجومەنی پزیشکی 71783

    بۆردی پسپۆڕی لە زانکۆ "علوم پزیشکی" تاران

    ئەندامی ئەنخومەنی پێستی ئێران بە ژمارە ئەندامیەتی 1216

    ئەندامی ئەنجومەنی نێودەوڵەتی نەشتەرگەرانی چاندنی قژ- ئەمریکا

    چالاکی پسپۆڕی لە بواری چاندنی قژدا

    10 ساڵ ئەزموون و زیاتر لە هەزران نەشتەرگەری لە بواری چاندنی قژدا

    پەیوەندی نزیک لەگەڵ مامۆستاکانی زانکۆ لە هەموو دونیادا

    پەیوەندی نزیک لەگەڵ بنکەکانی تۆژینەوە و بەکارهێنانی تەکنۆلۆجیای سەردەمیانەی دونیا

    پەروەردەکردنی تیمی نەشتەرگەری کارپێکراو و دڵنیا لە بواری چاندنی قژدا

    داهێنانی شێوازەکانی داهێنەری لە بواری چاندنی قژدا

    چاندنی قژ لە ژووری نەشتەرگەری تەیاردا لەگەڵ ئاسانکاری تەواو بۆ جێبەجێ کردنی نەشتەرگەری چاندنی قژ بە شێوەی نەشتەرگەری بچووک

دەربارەی نۆرینگەی قژی دکتۆر تورەج موکەڕەمی

دەربارەی دکتۆر تورەج موکەڕەمی

دکتۆر تورەج موکەڕەمی لە ساڵی 1991دا سەرکەوتووانە لە تاقیکاری گشتیدا و بە بەدەستهێنانی پلەی نایاب چووە ناو کۆلێژی پزیشکی زانکۆ علوم پزیشکی شەهید بێهێشتی تاران و پاش تەواوکردنی خولی پزیشکی گشتی دەستبەجێ بەشداری تاقیکاری پسپۆڕی کرد و لە ساڵی 2000دا بە پلەی دوو ڕەقەمی چووە ناو زانکۆی علوم پزیشکی تاران (نەخۆشخانەی پسپۆڕی باڵای ڕازی). نەخۆشخانەی ڕازی لە ئێراندا بە جەمسەری ڕاهێنان و تۆژینەوەی نەخۆشییەکانی پێست و موو دێتە ئەژمار. خولی پسپۆڕی پێست و قژ 4 ساڵ بوو و بەڕێزیان لە کۆرسی نیشتەجێبوونیدا شێوازە جیاوازەکانی چاندنی قژی سروشتی فێر بوو و پاش تەواوکردنی خوێندن و وەرگرتنی بۆردی پسپۆڕی پێست و قژ لە ساڵی 2004دا بە فەرمی چالاکی خۆی دەست پێکرد لە بواری چاندنی قژی سروشتیدا.

دکتۆر تورەج موکەڕەمی لە ساڵی 2004دا بوو بە ئەندامی ئەنجومەنی پسپۆڕانی پێستی ئێران بە ژمارە ئەندامیەتی 1216. ئەنجومەنی پێستی ئێران بەرزترین دامەزراوەی سەندیکای پسپۆڕانی پێست و قژە و لەژێر چاودێری وەزارەتی تەندروستی ئێراندا خەریکی چالاکییە. یەکێک لە گرنگترین ئامانجەکانی ئەم ئەنجومەنە ناساندنی پسپۆڕانی پێست و قژ و بنکە بەناوبانگەکانی قژە بە خەڵکی ئاسایی.

دکتۆر تورەج موکەڕەمی لە ساڵی 2006دا بوو بە ئەندامی نێودەوڵەتی پزیشکانی نەشتەرگەری چاندنی قژ لە ئەمرێکا (ISHRS). ئەم ئەنجومەنە بەناوبابگترین دامەزراوەی زانستی نێودەوڵەتییە لە بواری چاندنی قژدا و زیاتر لە 1000 ئەندامی هەیە لە وڵاتانی جێهاندا. بەڕێوەچوونی ساڵانەی کۆنگرە و کارگەی ڕاهێنان و پێشکەشکردنی نوێترین دەستکەوتەکانی زانستی لە قازانجەکانی ئەندامیەتی لەو ئەنجومەنەیە. بنکەی ئەم ئەنجومەنە لە شاری جێنێڤی ئەمریکایە.

دکتۆر تورەج موکەڕەمی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایی نەشتەرگەرانی چاندنی قژ(AAHRS ) بووە و باس دەکات لە گۆڕێنەوە ڕا و بۆچوونی هاوکارانی پسپۆڕ و قژ کە لە وڵاتە ئاسیاییەکاندا لە بواری چاندنی قژدا چالاکی دەکەن. ئەم ئەنجومەنە لە ساڵی 2012 وەک یەکەمین ئەنجومەنی پزیشکی چاندنی قژ لە ئاستی نیمچە کیشوەری ئاسیادا دامەزرا بە ئامانجی پەرەپێدانی زانستی و گۆڕینەوە ڕا و بۆچوونی پسپۆڕانی پێست سەبارەت بە بابەتە نوێیەکانی چاندنی قژی سروشتی.

ئەندامیەتی دکتۆر تورەج موکەڕەمی لە ئەنجومەنە زانستییەکانی دەرەوەی وڵات و ئامادەبوونی بەردەوام لە کۆبوونەوە و کۆنگرە ناوخۆیی و دەرەکییەکاندا بواری پەیوەندی بەڕێزیانی ڕەخساندووە لە پەیوەندی لەگەڵ زانایانی وڵاتە جیاوازەکاندا کە بە ئاگاداربوونەوە لە نوێترین پێشکەوتنە زانستییەکان و تەکنیکی نوێ خزمەت بکات بە سەردانکەرانی خۆی.

دەربارەی نۆرینگەی قژی دکتۆر تورەج موکەڕەمی

نورینگەی قژی دکتۆر تورەج موکەڕەمی بە بەرێوەبەرایەتی دکتۆر تورەج موکەڕەمی و بە هاریکاری تەکنیک¬کاری ڕاهاتوو و بەئەزموون لە ساڵی 2004دا لە شاری تاراندا دامەزرا و لەو کاتەوە تاکوو ئێستا تەنیا لە بواری چاندنی قژی سروشتیدا ئیش دەکات. ژوورەکانی نەشتەرگەری ئەم بنکەیە تەیارە بە نوێترین کەرەستەی پزیشکی پەیوەست بە چاندنی قژ و لە 10 ساڵی ڕابردوودا هەزاران نەشتەرگەری چاندنی قژی لەم بنکەیەدا سەرکەوتووانە جێبەجێ کراوە.

هەموو شێوازەکانی چاندنی قژی سروشتی بریتی لە شێوازی نەشتەرگەری یان FUT ، شێوازی نانەشتەرگەری FIT=FUE و شێوازی تێکەڵاو لە نۆرینگەی قژی دکتۆر تورەج موکەڕەمیدا ڕۆژانە جێبەجێ دەکرێت. بەم هۆیە ژمارەی هەر زۆری ئەو نەشتەرگەریانە کە لە نۆرینگەی قژی دکتۆر موکەڕەمیدا جێبەجێ دەکرێن بەبێ زێدەڕۆیی ئەزموونی ئیش زیاترە لە زۆربەی نۆرینگەکانی چاندنی قژ لە دەرەوەی وڵاتی ئێران.

بە تێکەڵکردنی هونەری جوان ناسی لەگەڵ زانستی نەشتەرگەری دەرئەنجامی نەشتەرگەرییە جێبەجێکراوەکان لە نۆرینگەی دکتۆر تورەج موکەڕەمی بێ هاوتایە. دەرئەنجامی نەشتەرگەرییەکانی چاندنی قژ لەم بنکەیەدا ئەوەندە سروشتییە کە خەڵک زۆر کەم بە چاندنی قژی نەخۆشەکە دەانن. قژە چاندراوەکان توانایی گەشەکردنیان هەیە و دەکرێ ئەوان کورت بکەیتەوە، بۆیە بکەیت و مۆدێلیان پێبدەیت. لەم بنکەیەدا یاسای گرنگ ڕەزامەندی نەخۆشە. ڕەزامەندی نەخۆشەکان دەبێتە هۆی ڕەزامەندی دەروونی دکتۆر موکەڕەمی و ئەندامانی نۆرینگە.

بۆچی نەخۆشەکان نۆرینگەی چاندنی قژی دکتۆر تورەج موکەڕەمی هەڵدەبژێرن؟

1- چاندنی قژ لە نۆرینگەی قژی دکتۆر تورەج موکەڕەمیدا ڕاستگۆیانە و بەڕەچاوکردنی یاسا مرۆڤییەکان و یاسای ئاکاری جێبەجێ دەکرێت.

زانیاری و ئەو وێنانەی کە لەم ماڵپەڕەدا ڕاستگۆیانە خراوەتە بەردەستی خوینەران بەرهەمی ساڵانێکی زۆر ئیش و هەوڵدانی دکتۆر تورەج موکەڕەمی و تەکنیک¬کارانی دڵسۆزی ئەم بنکەیە. نەخۆشەکان دڵنیا بن ڕاستگۆیی و ڕەچاوکردنی یاسا مرۆڤی و یاسای ئاکاری بۆتە دێڕی سەرەکی چالاکییەکانی نۆرینگەی قژی دکتۆر موکەڕەمی. دکتۆر تورەج موکەڕەمی بڕوای وایە کە قژی نەخۆشەکان لە لای ئێمە ئامانەتن و دەبێ بە باشترین شێوە و بەبێ بەفیڕۆدانی یەک تاڵەقژ بگوازرێنەوە بۆ ناوچەی کەچەڵی.

2- سروشتیترین هێڵی چاندنی قژ لە نۆرینگەی چاندنی دکتۆر تورەج موکەڕەمیدا بنیات دەندرێت.

بە سەرنجدان بە گرنگایەتی هێڵی چاندنی قژ لە جوانی ڕوخساری کەسەکەدا، دکتۆر تورەج موکەڕەمی کات و وزەی زۆری بۆ دیزاینی هێڵی قژی گونجاو و چاکسازی چوارچێوەی ڕوخساری نەخۆشەکان تەرخان دەکات. لەوێوە کە هێڵی قژ لە تێڕوانینی یەکەمدا سەرنجی ئەوانەی تر ڕادەکێشێت سروشتی بوونی ئەو زۆر زۆر سەرەکییە. دکتۆر موکەڕەمی بە چاندنی ئەو فولیکولانە کە یەک تاڵەقژیان تێدایە بە شێوەی ناڕێک و نموونەی خێچ و خوار و بە گۆشەی 30 دەرەجەوە ڕێگە نادات هێڵی قژ، ساف، دەستکرد یان بووکەڵەیی بێت.

3- لە نۆرینگەی چاندنی دکتۆر تورەج موکەڕەمیدا نوێترین و باشترین ئامرازی میکڕۆسکۆپی بەکاردەهێندرێت.

در نۆرینگەی چاندنی دکتۆر تورەج موکەڕەمیدا ئامرازی ناسک و باریکی نەشتەرگەری بەکاردەهێندرێت کە بە تەکنۆلۆجیای سەردەمیانە بەرهەم هێندراون. کۆمپانیاکانی ئامێر و کەرەستەی پزیشکی لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا لە بواری بەرهەمهێنانی ئامرازی نەشتەرگەری ناسک و باریکدا ڕکابەرایەتییەکی بەرتەسکیان هەیە لەگەڵ یەکتر و لە نۆرینگەی دکتۆر موکەڕەمیدا باشترین بەرهەمەکان بەکار دەهێندرێن.

4- در نۆرینگەی چاندنی دکتۆر تورەج موکەڕەمیدا شوێنی برین لە پشتەوەی سەردا نامێنێتەوە.

لە نۆرینگەی دکتۆر تورەج موکەڕەمیدا زیان ناگات بە بانکی قژی کەسەکە. لە شێوازی نەشتەرگەری FUT دا درێژایی و پانایی باریکەی پێست وەها هەڵدەبژێردرێت کە پێستی سەر زۆر ڕانەکێشرێت و شوێنی نەشتەرگەری وەک هێڵێکی قژ بمێنێتەوە. لە شێوازی نانەشتەرگەری(FUE FIT)یشدا لابردنی قژ لە دەروی سەر بە وردبینی تەواو جێبەجێ دەکرێت بۆئەوەی چڕی قژی پشتەوەی سەر لەڕادەبەدەر کەم نەبێتەوە.

5- لە نۆرینگەی چاندنی دکتۆر تورەج موکەڕەمیدا ڕاوێژکاری لە نزیکەوە لە لایەن دکتۆر تورەج موکەڕەمی خۆیەوە جێبەجێ دەکرێت.

در نۆرینگەی چاندنی دکتۆر تورەج موکەڕەمیدا ڕاوێژکاری لە نزیکەوە دەکرێت لەگەڵ داخوازانی چاندنی قژ لەلاین دکتۆر موکەڕەمییەوە. نەخۆشان دەتوانن ڕاوێژکاری بکەن لەسەر وردەکاری نەشتەرگەری خۆیان ڕاستەخۆ لەگەڵ دکتۆر موکەڕەمیدا و وەڵامی پرسیارەکانی خۆیان وەربگرنەوە. ئەم ئیشە گرنگە بە هیچ شێوەیەک ناسپێردرێتە دەست تەکنیک¬کار و یاریدەدەران.

6- سەردان و ڕاوێژکاری لە نۆرینگەی چاندنی دکتۆر تورەج موکەڕەمیدا پێویستە و ناچار نیت بۆ چاندنی قژ لەم بنکەیەدا.

لە کۆبوونەوەی ڕاوێژکاریدا زانیاری تەواو لەسەر شێوازەکانی چاندنی قژ و کەموکوڕی و قازانجەکانی هەرکام، گونجاوترین شێوازی چاندنی قژ، گونجاوترین هێڵی چاندنی قژ و چڕی چاندنی قژ دەدرێت بە کەسەکە. بەم شێوەیە تاکەکان دەتوانن بە زانیارییەوە بڕیار بدەن لەسەر نەشتەرگەری خۆیان بەڵام پێویست بە چاندنی قژ ناکات لەم بنکەیەدا.

7- لە نۆرینگەی چاندنی دکتۆر تورەج موکەڕەمیدا زۆرترین ژمارەی گرافت لە کەمترین کاتدا دەچێندرێت.

لە نۆرینگەی چاندنی دکتۆر موکەڕەمیمدا گونجاو لەگەڵ کوالیتی و چەندایەتی بانکی قژی هەر تاکێک زۆرترین ژمارەی تاڵەقژ دەچێندرێت. لەو کەسانەدا کە قژیان پڕ و چڕە هەشت تاکوو دە هەزار تاڵەقژ لە ماوەی یەک تاکوو دوو ڕۆژدا دەچێندرێت. ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە بە جارێک سەردان باشترین سوود وەربگیرترێت لە بانکی قژی هەر کەسێک و ئیتر سەردانی دوبارە پێویست نەکات.

8- تەکنیک¬کارانی نۆرینگەی چاندنی دکتۆر تورەج موکەڕەمی هەموویان ڕووناکبیر و خوێندەوار و بەئەزموونن.

چاندنی قژ ئیشێکی بەکۆمەڵە. تەکنیک¬کارانی ئەم بنکەیە هەمووان لە لایەن دکتۆر موکەڕەمییەوە ڕاهاتنیان بۆ کراوە بە چاودێری ڕاستەوخۆی بەرێزیان ڕاستگۆیانە خەریکی خزمەتگوزارین بۆ سەردانکەران.

9- لە نۆرینگەی چاندنی دکتۆر تورەج موکەڕەمیدا نەخۆشەکان لە ماوەی نەشتەرگەریدا ئازاریان نییە.

لە نۆرینگەی چاندنی دکتۆر تورەج موکەڕەمیدا نەخۆشەکان لە ماوەی نەشتەرگەریدا هەست بە ئازار ناکەن چونکو هەموو قۆناغەکانی چاندنی قژ پاش سڕکردنی ناوچەیی بەتەواوەتی جێبەجێ دکرێت.

10- لە نۆرینگەی چاندنی دکتۆر تورەج موکەڕەمیدا ستێریلیزەکردنی کەلوپەلی نەشتەرگەری گونجاو لەگەڵ ستانداردەکانی وەزارەتی تەندروستی جێبەجێ دەکرێت.

هەموو کەلوپەلەکانی نەشتەرگەری لە ڕێگەی ئاوتۆکڵاو بە هەڵمی ئاو و گونجاو لەگەڵ ستانداردەکانی وەزارەتی تەندروستی ستێریل دەکریت و کەلوپەلی بەکارهێندراو تەنیا جارێک بەکار دەهێندرێت. کەوایە نەخۆشەکان لە پەیوەندی لەگەڵ گواستنەوەی نەخۆشی لە تاک بۆ تاکێکی ترەەوە نیگەران نین.

11- لە نۆرینگەی چاندنی قژی دکتۆر تورەج موکەڕەمی بە گەرەنتی نووسراوەی بڕواپێکراو جێبەجێ دەکرێت.

چاندنی قژی سروشتی لە نۆرینگەی چاندنی دکتۆر تورەج موکەڕەمیدا بە پێشکەشکردنی گەرەنتی نووسراوە جێبەجێ دەکرێت. بە پێی سەرکەوتنی نەشتەرگەری چاندنی قژ لە 95-100% ی نەخۆشەکان، ئەم بنکە بەناوبانگە لە پەیوەندی لەگەڵ گەشەکردنی قژی چێندراو، ژمارەی فولیکولە چاندراوەکان و سروشتی بوونی دەرئەنجامی نەشتەرگەری گەرەنتی نووسراوە دەخاتە بەردەستی نەخۆشەکان.

12- لە نۆرینگەی دکتۆر تورەج موکەڕەمیدا دووری دەکرێت لە چاندنی قژ لەو کەسانەدا کە کاندیدای گونجاو نین بۆ چاندنی قژ.

هەموو ڕۆژێ کەسانێکی زۆر سەردانی نۆرینگەی دکتۆر موکەڕەمی دەکەن بۆ ڕاوێژکاری. هەندێک لەو کەسانە کاندیدایەکی گونجاو نین بۆ چاندنی قژ بۆ نموونە تەمەنی نەخۆش کەمە یان بانکی قژی باشیان نییە، ئاکاری پزیشکی بە پێوستی دەزانێت کە دووری بکەیت لە وەرگرتنی کەسانێک کە گونجاو نین بۆ چاندنی قژ. هیوادارین ئەو کەسانە ڕانەکێشرێن بۆ بنکە نایاسییەکان.

13- نۆرینگەی دکتۆر تورەج موکەڕەمی جێی بڕوای نەخۆشەکانە لە شارە جیاوازەکانی ئێران، ئەرووپا و ئەمریکا.

هۆی شانازییە کە نەخۆشەکان لە شارە جیاوازەکانی ئێران و وڵاتە پێشکەوتووەکانەوە سەردانی نۆرینگەی دکتۆر تورەج موکەڕەمی دەکەن بۆ چاندنی قژ لە شاری تاران (پێتەختی ئێران). ئەم بنکەیە لە لایەن کەسانێکەوە دەناسرێندرێت کە لە پێشوودا چاندنی قژیان جێبەجێ کردووە و لە دەرئەنجامەکەی ڕازین.

14- چاندنی قژ لە نۆرینگەی چاندنی دکتۆر تورەج موکەڕەمیدا بە زۆرترین کوالیتی، تێچوونی زۆر گونجاو و بە پێشکەشکردنی گەرەنتی نووسراوەی بڕواپێکراو جێبەجێ دەکرێت.

چاندنی قژی سروشتی تەنیا ڕێگەی سەرکەوتنە بۆ چارەسەری هەتاهەتایی کەچەڵی سەر.

Google
content
.کلیه حقوق این سایت متعلق به دکتر تورج مکرمی می باشد